به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له دۆیچوله، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌سیره داعشییه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان بۆ وڵاته‌کانی خۆیان که له لایه‌ن کوردی سووریاوه ده‌ستگیر بوون، ده‌نگدانه‌وه‌ی میدیایی زۆری ساز کردووه.
وڵاتانی بیانی زۆربه‌یان ئاماده نین که داعشییه ده‌ستگیر کراوه‌کان بۆ وڵاتانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، له‌م نێوانه‌دا بنه‌ماڵه‌ی داعشییه‌کانیش بووه‌ته کێشه‌یه‌کی دیکه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. به تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی که له دایک و باوکێکی داعشین و که‌س نازانێت چیان به سه‌ر دێت چون نه ناسنامه‌یان هه‌یه نه هیچ جۆره شوناسێک.
له که‌مپی بنه‌ماڵه‌ی داعشییه‌کان له باکووری سووریا، لانی که‌م ۱۸ منداڵی به‌لژیکی بوونیان هه‌یه که یان به ته‌نیایی ده‌ژین یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایکیانن.
زۆربه‌ی مێدیا به‌لژیکییه‌کان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئه‌م منداڵانه بێ تاوانن و ده‌بێت هه‌رچی زووتره بۆ سه‌رپه‌رشتی کردن بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ به‌لژیک به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته له ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره که‌م ته‌رخه‌مه.
مانگی ڕابردوو دادگایه‌کی به‌لژیک سه‌باره‌ت به دوو منداڵی به‌لژیکی له‌م که‌مپه حوکمی دا به گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئه‌گه‌ر تاکوو کۆتایی ئه‌م مانگه ده‌وڵه‌تی به‌لژیک ئه‌م حوکمه جێبه‌جێ نه‌کات ده‌بێت ڕۆژانه ۵ هه‌زار دۆلار غه‌رامه بکرێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که کوردی سووریا ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌ن ئه‌سیره داعشییه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان ڕاده‌ستی ده‌میشق بکه‌ن تاکوو له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه، بۆ وڵاته‌کانی خۆیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه. هێزه کوردییه‌کان ئاماژه‌یان داوه که له ڕووی ماڵییه‌وه توانی ئه‌وه‌یان نییه سه‌رپه‌رشتی که‌مپه‌کانی بنه‌ماڵه داعشییه‌کان بکه‌ن و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت هاوکاریان بکات.
Your Comment