موگرینی بەشداریی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی وەرشۆ ناکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بەشدای نەکردنی خۆی لە کۆبوونەوەی دژە ئێرانی وەرشۆی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕێک لە مێدیاکان لە وەڵامی فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە پرسیارێک سەبارەت بەرنامەی خۆی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەرشۆ و ئەوەی کە ئایا لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری دەکات یان نا ڕاپۆرت دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە موگرینی لە وەڵامی ئەو پرسیارە وتوویە: لە ئەو ڕێکەوتە لە کۆبوونەوەیەک لە ئەفریقا بەشداری دەکەم و پێم وانەبێت کە لە کۆنفڕانسی وەرشۆ ئامادە ببم.

موگرینی لە درێژەدا وتی: لە کاتی بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی وەرشۆ، من لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەفریقا دەبم و پاشان لە بەرنامەگەلێک کە لە ئادیسابابا بەڕێوە دەچێت بەشداری دەکەم. جگە لە ئەوە من دیدارگەلێکم لە شاخی ئەفریقا دەبێت. نیگەرانی ئەوەم کە لە ئەو ڕێکەوتە نە لە بڕووکسێل بم و نە لە ئەورووپا.

پێشتر ئاسۆ شەیتێد پرێس بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتە ئەورووپییەکان لە بڕووکسێل ڕاپۆرتی دا کە وادیارە وڵاتانی ئەورووپی نایانەوێت لە کۆنفڕانسی وەرشۆ کە بڕیارە مانگی داهاتووی زایینی بە داهێنانی ئەمریکا بەڕێوە بچێت بەشداری بکەن.

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە بەڕێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسە لە ئاستی وەزیران وەکوو" بەرەو پێش بردنی داهاتوویەک لە گەڵ ئاشتی و پاوەجێی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین" هەواڵی دا. ئەو کۆنفڕانسە لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ڕێبەندان بەڕێوە دەچێت.

دیپلۆماتگەلێک کە لە بڕووکسێل لە گەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس قسەیان کردووە گومانیان لە سەر پرسی سەرەکی ئەو کۆنفڕانسە هەیە و دەڵێن کاتی لەبار بۆ پلان ڕێژیی نەبووە و وادیارە ئێرانیش بانگهێشت نەکراوە.

ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵیش ڕاپۆرتی دا: هەڵبژاردنی پۆڵەندا، بۆ میوانداری ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن بڕێک لە دیپلۆماتە ئەورووپییەکانەوە هەوڵ بۆ دروسیت کردنی درز لە یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئێران لێک دراوەتەوە.

پۆڵەندا لە ئەندامانی یەکێتی ئەورووپایە. ئەو یەکێتییە هەروا لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی ئێران لە بەرجام و دەیەوێت ڕێگاچارەیەکی تایبەت بۆ درێژەپیدانی بازرگانی ڕەوا لە گەڵ ئێران دروست بکات.

ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووش وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەو یەکێتییە لە کۆنفڕانسی دژە ئێرانی کە بڕایرە لە مانگی داهاتووی زایینی لە وەرشۆی پێتەختی پۆڵەندا بەڕێوە بچێت، بەشداری ناکات.

شیاوی باسە ئەو کۆنفڕانسە دژە ئێرانییە لە ژێر ناوڵ کۆنفڕانسێک لە ئاستی وەزیران بە ئاماژنجی داهاتوویەک پڕ لە ئاشتی و پاوەجێیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە داهێنەری واشنتۆن لە رێکەوتی ٢٤ و ٢٥ ی ڕێبەندان لە وەرشۆ بەڕێوە دەچێت و مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پاگەندەی بەشداری نوێنەرانی زیاتر لە ٧٠ وڵاتی جیهان، پرسی ئێرانی پێوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوە وەسف کرد.

ئەمە لە حاڵێداکیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ئەو کارە، بە بانگهێشت کردنی دیپلۆماتی باڵای پۆڵەندا ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نیسبەت بە هاوکاری پۆڵەندا لە گەڵ ئەمریکا بۆ بەڕێوە چوونی ئەو کۆنفڕانسە، ڕاگەیاند و وتی کە ئەوە کارێکی دوژمنانە لە لایەن ئەمریکا دژی ئێرانە و چاوەڕوانی دەکرێت پۆڵەندا لە هاورێیەتی لە گەڵ ئەمریکا لە بەڕێوە بردنی ئەو کۆبوونەوە خۆی ببوێرێت.

جگە لە ئەوە، ماڵپەڕێکی نادەوەتی و دژە شەڕ بە ناوی : کۆد پینگ" بە بەشداری کۆمەڵێک لە چالاکە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ئەمریکا و بڵاو کردنەوەی نامەیەک، داوای بایکۆتی کۆبوونەوەی دژە ئێرانی پۆڵەندایان کردووە.

لە بەشێکی تر لە ئەو نامەیەدا هاتووە: لە جیاتی بەڕێوە بردنی ئەو کۆبوونەوە بۆ بەربەرەکانێ لە گە ئێران، پێوستە کە جیهان بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئەو وڵاتە.

News Code 24492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =