به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، هه‌واس عه‌گید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سووریا ڕایگه‌یاند: ناوچه‌ی ئه‌منی باکووری سووریا که ئه‌مریکا باسی کردووه ده‌بێت شاری عه‌فرین و ده‌رووبه‌ریشی بگرێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له ساڵی ۲۰۱۲وه له ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له کوردستانی سووریا پشتیوانیمان کردووه. ئێمه به ئه‌مریکاییه‌کانمان وتووه که پشتیوانی کردن له کوردی سووریا نابێت ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بێت و ده‌بێت شاری عه‌فرینیش بگرێته‌وه. ڕۆژئاوای فورات و عه‌فرین گرنگ ترین به‌شی کوردستانی سووریا‌ن.
عه‌گید وتی: ئه‌م ناوچه ئه‌منه ده‌بێت کورد و هه‌موو که‌مینه ئێتنیکی و دینییه‌کانی باکووری سووریا بگرێته‌وه و هه‌موویان بپارێزێت. ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئه‌من له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پشت ڕاست بکرێته‌وه، ئه‌مجاره بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بیش پشتیوانی ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به دیداری هێزه کورییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌میشق وتی: کورد باش ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌ناسێت. چون هه‌میشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه گوشاری له سه‌ر بووه. ئێمه داوامان له مه‌جلیسی دیموکڕاتیکی سووریا کرد که به‌رگری له عه‌فرین بکه‌ن، دیداره‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش ده‌بێت به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام ببێت.
Your Comment