به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاو بووه‌ته‌وه ڕووسیا لە ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کانی سووریا گه‌شتی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زرێپۆەشەکان بە ئاڵای ڕووسیاوە لە لایەن سەربازانەوە کە لۆگۆی سوپایان پێوەيیە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکە لە ناحیەی ئاریما چالاکيیەکانیان ئەنجام دەدەن.
هه‌ر له ناوچه‌ی ئاریما لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە گه‌شتی هاوبه‌شیان پێکه‌وه به‌ڕێوه بردووه.
لە گرتەیهکی ڤیدیۆیی هێزه کوردییه‌کان و هێزه ڕووسییه‌کان ده‌بینرێت که پێکه‌وه پلانی گه‌شت لێدان له ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن. بیناکه‌ش سه‌ر به هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌که‌یه.
هه‌روه‌ها له ته‌نیشت ئاڵای هێزه کوردییه‌کان ئاڵای وڵاتی ڕووسیاش ده‌بینرێت.
Your Comment