به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکدا داوای لە دۆناڵد ترا‌مپ کرد، هێزە کوردییەکانی سووریا نەکاتە دۆست و هاوپەیمانی وڵاتەکەی.
ئیبراهیم کالین ئەوەشی وتووە "تورکیا پێشبینی دەکات ئەمریکا ڕێز لە ستراتێژی هاوبەشی هەردوو وڵات بگرێت".
کالین جەختی لەوەکردووەتەوە، تورکیا جیاوازی لە نێوان پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە و داعشدا ناکات و شەڕ لە دژی هەموو ئەو هێزانە ئەنجام دەدات.
ئەمەش لەدوای ئەوە هات که‌ئەمشەو دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە تویتێکیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی سوریا، له ڕووی ئابورییه‌وه وێرانی ده‌كه‌ین و پێویسته كورده‌كانیش توركیا توڕه نه‌كه‌ن.
ترا‌مپ ئامۆژگاری تورکیا دەکات، ئەگەر نیگەرانە لە کورده‌كانی سووریا ناوچەیەکی ئارام بە دووری 20 میل لەوانه‌وه دروستبکات.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له پێناو پاراستنی كورد و كوردانی سوریا، دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدان و ده‌ستوه‌ردانی ئابوری له توركیا بكات، و چاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌م لێدوانانه‌ی ترا‌مپ كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای لێ بكه‌وێته‌وه.
Your Comment