رێگە بە دەستێوەردانی کەس لە پەیوەندییەکانمان نادەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق بە زیانی کەس نییە و رێگە بە دەستێوەردانی کەس لە پەیوەندییەکانمان نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پاش دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ محەمەد عەلی حەکیم، هاوتای عێراقیی خۆی لە بەغدا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە سەر ١٠ مژاری گشتی گفتوگۆ کرا و لەوبارەیەوە ڕوانگەیەکی نزیک لە نێوان دوو وڵاتدا هەیە.

ڕاشیگەیاند: پەیوەندیگەلی دوو لایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بازرگانی، سیاسی و جەماوەری، گەشتیاری تەندروستی و زیارەتگەکان، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و هاوکاری لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشێک بوون لە تەورانەی لە دیداری ئەمڕۆدا گفتوگۆیان لە سەر کرا.

وەزیری دەرەوە لە درێژەدا وتی: لە دیداری ئەمڕۆ بڕیار درا کە لە خێراترین کاتی مومکیندا کۆمیتەی هاوبەش بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەلوەن و شەتولعەرەب پێک بێت و ئەندامانی کۆمیتە بە یەکتری بناسێنین بۆ ئەوەی خێرا کارەکان دەست پێبکرێن.

زەریف، گفتوگۆ لەبارەی پرسە ناوچەییەکانی بە تەورێکی دیکەی دانوستانی ئەمڕۆی لە گەڵ هاوتای عێراقیی ڕاگەیاند و بە ئاماژە بە زەروورەتی گەڕاندنەوەی سەروەریی دەوڵەتی دیمەشق بە سەر کۆی سەرزەوینیی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو وڵاتە و پاڵپشتی لە دەوڵەتی ناوەندی سووریا، وتیشی: پێشوازی دەکەین لە هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی سووریا لە گەڵ کۆمەڵگای عەرەبی و پاڵپشتیش دەکەین لە ڕەوتی ئاشتی و پێشگری لە درێژەی خوێن‌ڕشتنەکان لە یەمەندا.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتگەلی زایۆنی و پاڵپشتی لەو سیاسەتانە بە مەترسیی سەرەکیی ناوچە دەزانێت و لەو ڕووەو پێمان وایە دەبێ هەموو یەکپارچە داکۆکی لە ئامانجەکانی فەلەستین و گەلی فەلەستین بکەین.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و عێراق خاوەن مێژوویەکی هاوبەشن، ڕاشیگەیاند: هەموو ساڵێک خەڵکی عێران میوانداری لە ملیۆنان ئێرانی دەکەن و بە هەمان شێوەی خەڵکی ئێران میوانداری ملیۆنان عێراقین و ئەوە نیشاندەری تۆکمە بوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە و ئەو پەیوەندیانە بە بە زیانی کەس نییە و بەو پێیە رێگە بە دەستێوەردانی کەس لە پەیوەندییەکانمان نادەین.

News Code 24296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =