به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئێس ئێن ئێن، وەزارەتی بەرگری عیراق داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات بۆ ئەوەی لە خانەقینەوە تاوەكو شنگال هێزێكی هاوبەش پێكبهێنن.
ههر لهمبارهوه مهریوان محهمهد فهرماندیهکی پێشمهرگه وتی: هەموو ئامادەكارییەک كراوە، بەڵام مەرجی ئەوەمان هەیە كە نابێت تەنیا ژووری عەمەلیات پێكبهێنرێت، دەمانەوێت هێزی هاوبەشیش دروست بكرێت.
ئهو زیادی کرد: وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە، لە خانەقینەوە تاوەكو شنگال پێكەوە ئەو ناوچانە بپارێزن و هێزی هاوبەش پێكبهێنرێت، بۆ لە ناو بردنی گرووپە تیرۆریستییەكان.
مهریوان محهمهد ئاماژهی دا: وەزارەتی پێشمەرگە ئەم دەرفەتەی بەهەل زانیوە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و كۆبوونەوەیهكی لەگەڵ هێزەكانی (۷۰ و ۸۰) كرد و ئێمەش ئامادەكاریمان دەربڕی كە بۆ هەموو ناوچەكان ژووری عەمەلیات دروست بكرێت، بەمەرجێک تەنیا ژووری عەمەلیات نەبێت و هێزی هاوبەش دروست بكرێت.
ههروهها وتی: بەم نزیكانە كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت بۆ رێكخستنی ئیشوكارەكان، ئێمە لە سەرتاسەر شوێنەكانی خۆمان خەڵكمان داناوە و هێزی ئامادەشمان هەیە، چاوەڕێی پێشنیازی وەزارەتی بەرگری عێراقیش دەكەین، بەڵام تەنیا بە ژووری عەمەلیات رازی نابین، دەمانەوێت هێزی هاوبەشیش دروست بكرێت.
Your Comment