بەزوویی ترامپ دەگەڕێتەوە سەر بەرجام/ بێ ئاکام بوونی گوشارەکان لە دژی ئێران

جەیمز چارڵز سلێتری نوێنەری پێشووی کونگریسی ئەمریکا لای وایە کە بەزوویی ترامپ دەگەڕێتەوە سەر بەرجام و دان بە گرینگیی ئەو ڕێککەوتنە لە دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – جەواد حەیران‌نیا: فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا چەند حەوتە لەو پێش ڕایگەیاند کە بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ میکانیزمی تایبەتی یەکێتی ئەورووپا بۆ ئاسانکاری لە مامەڵە لە گەڵ ئێران وەڕێدەخرێت.

مانگی دیسامبێر کۆتایی پێ هات و ساڵ نوێ بووەوە، بەڵام میکانیزمی تایبەتی ئەورووپا بپۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لە پلانی کۆگری هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) هێشتا لە خەرمانەیەکی گوماندایە. لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە لە دانیشتنێک لە نیۆیۆرکدا لە کۆتایی مانگی سپتامبێری ٢٠١٨، SPV بەرز و نزمییەکی زۆری تێپەڕاندووە. لەم ماوەیە بەردەوام SPV بەرەوڕووی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان لە هەڕەشەگەلی ئەمریکاوە بگرە تا خۆبواردنی وڵاتانی ئەورووپی لە میوانداریی بووە و  جێبەجێ کرانی دواکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئێران هەر دەم ڕەخنەیان لە دەستەوەستان بوون و ناچالاکیی یەکیتی ئەورووپا گرتووە. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە ناتوانن بێ تەڕ بوون ماسی بگرن. واتە ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی دەرچوونی کۆشکی سپی لە بەرجام دەبێ باج و تێچووی خۆی بدات.

هەروەها رۆژی ڕابردوو بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای ڕەخنە گرتن لە دواخرانی ڕەوتی ڕێکخستنی میکانیزمی دارایی ناسراو بە SPV لە لایەن یەکیتی ئەورووپا پاش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام، جەختی کرد: یەکێتی ئەورووپا بە نیاز پاکییەوە پێوشوێنی وەڕێخستنی میکانیزمی دارایی کەوتووە و ئیرادەی سیاسیی ئیجابیشی لە خۆ نیشان داوە، بەڵام لە رۆژ بە رۆژ و پاش دانوستانگەلی مانگەکانی ڕابردوو وردە وردە هەست دەکرێت وڵاتانی ئەورووپی بۆ جێبەجێ کردنی SPV کێشەی جیدیان هەیە و دەستەوەستانن.

ناوبراو زاڵبوونی دۆلار و هەروەها تێک‌ئاڵانی ئابووریی ئەورووپا و ئەمریکای بە هۆکارە سەرەکییەکانی دواخرانی ڕەوتی جێبەجێ کرانی SPV زانی و وتیشی: یەکێتی ئەورووپا و تەنانەت سێ وڵاتی ئەورووپیی لایەنی ئێران لە بەرجام، یەخسیر و بارمتەی ئابووریی ئەمریکان، کەواتە پێویستە بۆ سەربەخۆیی خۆیان و بۆ درێژەدان بە ژیانیان، سەربەخۆیانە بڕیار بدەن.

"جەیمز چارڵز سلێتری" نوێنەری پێشووی کۆنگریسی و ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی میکانیزمی دارایی ئەورووپا لە گەڵ ئێران ناسراو بە SPV بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: ئەوەی کە ئەنجامی ئەو میکانیزمە بە کوێ دەگات هیچ ڕوون نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەگەرچی سیاسەتی داهاتووی ترامپ-یش هەمبەر بە ئێران ناڕوونە، بەڵام بە باوەڕی من بەرجام دەبێ بپارێزرێت.

نوێنەری پێشووی کۆنگریسی ئەمریکا بیری هێنایەوە: بە بڕوای من پریزیدنت ترامپ بە زوویی دەگەڕێتەوە سەر بەرجام و بەمزووانە تێدەگات کە بەرجام ڕێککەوتنێکە کە دەبێ ڕێزی لێ بگرێت.

جەیمز سلێتری جەختی لەوەش کرد: پریزیدنت ترامپ لەوەش تێدەگات کە بەرجام باشترین دابین‌کەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەموو لایەنە واژۆکەرەکانیەتی.

بیریشی هێنایەوە: بەرجام نابێ لە ناو بچێت و ئەوە ترامپە کە بەزوویی لەو ڕاستییە تێدەگات. بەرجام دەبێ بپارێزرێت و پرسەکانی دیکە دەبێ بە پێوەری بەرجام داڕێژرێن.

ئەندامی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا: لە ڕاستیدا بەرجام دەبێ بنەما و تەوری بڕارەکانی هەموو لایەنەکانی واژۆکەری بێت و هەموو لایەنەکان دەبێ پێی پابەند بن.

ناوبراو جەختیشی کرد: دەبێ بۆ ئەو دۆخەی ئەمریکا هێناویەتە ئاراوە، بە ئەسەف بین و هیوادارم سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا رێگەی ئاوەزمەندی بگرێتە بەر و خۆی ببوێرێت لە دژایەتی کردن و ناکۆکی لە گەڵ ئێران.

جەیمز سلێتری لە کۆتاییدا وتی: تەنانەت لەو دۆخە ئاڵۆزەشدا دەکرێت داکۆکی لە ئاشتییەک بە پێوەری بەڵێنیی ئەندامان لە رۆژهەڵاتی ناڤین بکرێت.

News Code 24217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =