به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین فیروزی، جێگری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: بێجگه له هه‌نارده کردنی گاز، له ئێستادا ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه که کاره‌با تاکوو ۲۰۰ مگا وات بۆ هه‌رێمی کوردستان و باکووری عێراق هه‌نارده بکه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: له که‌رتی هه‌نارده کردنی گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان له ڕووی ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاریشه‌وه لێهاتوویی باش له پارێزگاکه هه‌یه و ده‌توانین به باشی هاوکاری ده‌وڵه‌ت له‌مڕووه‌شه‌وه بکه‌ین.
جێگری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: لێژنه‌ی په‌ره‌دان به هاوکاری ئابووری له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا له ده‌وڵه‌ت چالاک بووه و ده‌کرێت له‌م ده‌رفه‌ته به باشی سوود ببرێت. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ده‌وڵه‌ت له دوای په‌ره‌دان به که‌رتی تایبه‌ت و پشتیوانی کردن له بازه‌رگانه ئێرانییه‌کانه.
فیروزی وتی: پارێزگای کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی سنووری زۆری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه ده‌توانێت ڕۆڵی باشی له‌م کاره‌دا هه‌بێت و هه‌لی کاری زۆر له پارێزگاکه‌دا به‌م بۆنه‌وه بڕه‌خسێت. ئێمه به کرده‌وه ئه‌م ئامانجانه‌ی ده‌وڵه‌ت له سنووره‌کانی باشماخ، سێفی سه‌قز و سه‌یرانبه‌نی بانه جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
Your Comment