کاردانەوەی کۆتلەی نەسر بە دەرچوونی عەبادی لە عێراق

کۆتلەی نەسر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵگەلێک لەبارەی دەرچوونی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەو وڵاتەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، کۆتلەی نەسر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵگەلێک لەبارەی دەرچوونی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەو وڵاتە یان لە شاری بەغدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هەواڵە بڵاوکراوەکان لەوبارەیە تەواو ناڕاستن و ئەو کارە لە پێناو هەنگاوگەلێک بۆ بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوەگەلی دەرەکی ئەنجام دراوە. ئێمە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستانە وەک بەشێک لە ڕکابەریی سیاسیی بێ هۆ لە لایەن کەسانی نابەرپرسیار دەزانین.

لە بەیاننامەکەدا جەست لەوە کراوە: پێشتریش هەواڵگەلێک لەبارەی داراییەکانی عەبادی بڵاو بۆتەوە و هەموو دەزانن کە عەبادی لە ماوەی دەسەڵاتی لە عێراقدا هیچکات لە ئیمکاناتی عێراق بۆ بەرژەوەندیی خۆی کەڵکی وەرنەگرتووە.

شایانی باسە کە هەندێ میدیای عێراقی لە دەرچوونی عەبادی لەو وڵاتە یان لە بەغدا هەواڵیان داوە.

News Code 24099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =