بڕیارێک کە تووڕەبوونی تورکیای لێ دەکەوێتەوە

میدیایەکی رۆژئاوایی باسی لە پلان و بڕیارێک کرد کە لە ئەگەری پراکتیزەبوونی دەبێتە هۆی تووڕەبوونی تورکیا هەمبەر بە ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، فەرماندەگەلی سوپای ئەمریکا داوایان لە پێنتاگۆن کردووە کە سەرەڕای بڕیاری کۆشکی سپی بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، چەک و جیهازاتی شەڕی ئەمریکی کە بۆ شەڕی داعش ڕادەستی کوردەکانی سووریا کراوە، لێیان نەستێندرێتەوە. ئەگەر بێت و ئەو داخوازییە وەدی بێت، بێ شک دەبێتە هۆی تووڕەبوونی تورکیا.

تورکیا لە ساڵانی ڕابردوو ڕەخنەیەکی زۆری لە ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی چەک و چۆڵی لە گرووپگەلی کوردی سووریا گرتووە و مانەوەی چەک و جیهازاتی ئەمریکی لای کوردەکانی سووریا کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێ، دەتوانێ بۆ جارێکی دیکە ببێتە هۆی ناکۆکی و کێشەی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە.

سێ بەرپرسی سەربازی کە ڕۆیتێرز ئاماژەی بە ناویان نەکردووە، ڕایانگەیاندووە کە ئەو داخوازییە یەکێک لە بژێرە سەرەکییەکانی باس کراوە لە دانوستانە هاوپەیوەندەکان بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا) چ بڕیارێک لەوبارەیە دەدات.

ئەو دۆخە لە حاڵێکدایە کە هێشتا گومانی زۆر هەیە لەبارەی ئەو ناوچانەی کە بڕیارە ئەمریکا لێیان بچێتە دەر. گرینگترینی ئەو ناوچانە شاری مەنبەجکە لە رۆژانی ڕابردوو هەواڵگەلێکی جۆراوجۆر لەبارەیەوە بڵاو بۆوە و بە گوێرەی دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا سوپای ئەو وڵاتە هەنگاوی ناوەتە ناو شارەکە و ئاڵای سووریا لە مەنبەجدا هەڵکراوە.

News Code 23976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =