AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٢٢ ١١:٤٣

ساڵحی:

ئێران ئیرادە بکات، پیتاندنی لە سەدا ٢٠ دەست پێدەکاتەوە

ئێران ئیرادە بکات، پیتاندنی لە سەدا ٢٠ دەست پێدەکاتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە تەنگەژەکان هیچکات بۆ چالاکیگەلی ئاشتی‌خوازانەی ناڤۆکیی ئێمە ئاستەنگ نین، وتی: ئەگەر نیزام ئیرادە بکات، دووبارە پیتاندنی لە سەدا ٢٠ لە فۆردو دەست پێدەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی رۆژی سێ‌شەممە (۲۰ی سەرماوەز) لە میانەی سەردانی لە سایتی شەهید عەلی محەمەدی (فۆردو) و کردنەوەی زیاتر لە ١٠ هەزار مەتری دووجا کۆمەڵەی پڕۆسەکاری، تاقیکاری و ئیداریی ئەو سایتە ناڤۆکییە، وتی: یەک لەو چالاکییانەی لە فۆردو لە گەڵ ڕووسەکان ئەنجامی دەدەین، ئیزۆتۆپگەلی پاوەجێیە و لە ئێستادا بە دوو ئیزۆتۆپی "زێنۆن" و "تێلوریۆم"ەوە دەستمان پێ کردووە و پێشکەوتنی زۆر باشمان بووە و هەر دوولا لە پێشکەوتنەکان ڕازین.

ناوبراو بە ئاماژە بە قبووڵ کردنی تەنگەژەکان لە لایەن ئێران و پابەندیی تاران بە چالاکیگەلی ئاشتی‌خوازنەی پیشەسازیی ناڤۆکی، وتیشی: هەرکات بمانەوێ دەتوانین ئەو تەنگەژە ٣٠٠ کیلۆییە وەلاوە بنێین و پیتاندن لە هەر ئاست و دەفرایەتییەک کە دەمانەوێ ئەنجام بدەین.

ساڵحی بیریشی هێنایەوە: یەکێک لەو تەنگەژانەی کە قبووڵمان کردووە پیتاندنی لە سەدا ۶۷/۳ بووە، هەڵبەت پێشتر ئەو ئاستە تا لە سەدا ٢٠ چووبوو و ئێستا ئاستی پیتاندن بۆ دابین کردنی سووتەمەنیی ڕاکتۆری تاران گونجاوە و بەشی چەند ساڵی دیکە. بەڵام لە دوای بەرجام چیتر لەو ئاستەدا پیتاندنمان وەستاندووە و تا کاتی کۆتایی مەرجی زەمانی بەرجام کە تا ئێستا سێ ساڵی لێ تێپەڕ بووە، پابەندی بەڵێنەکانمان دەبین.

جێگری سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕیاری ئەورووپا بۆ هاوکاری لە بەرجامدا ڕایگەیاند: هیوادارم ئەورووپا و کۆمەڵەی ۱+٤ بەو ڕاستییە گەیشتبن کە خێراتر پابەندی بەڵێنەکانیان بن و بتوانن بۆشایی ئەمریکا پڕ بکەنەوە و ئێران ناچار نەکەن هەمبەر بە بەڵێنەکانی لە بەرجام پاشگەز بێتەوە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە بوونی ١٠٤٤ دەزگای سانتریفیووژ لە فۆردو و ئامادەیی بۆ دەست پێکردنەوەی پیتاندنی لە سەدا ٢٠، جەختی کرد: ئەگەر نیزام ئیرادە بکات ئێمە دەتوانین بە ئاسانی بگەڕێینەوە بۆ پیتاندنی لە سەدا ٢٠ و دابین کردنی پێداویستییە ناڤۆکییەکانی وڵات لە هەر ئاست و دەفرایەتییەک کە بمانەوێ.

News ID 23618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha