به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له دووهه‌مین کۆنفڕانسی نێوان پارلمانی ۶ وڵاتی ئاسیایی که بریتین له ئێران، پاکستان، تورکیا، چین، ڕووسیا و ئه‌فغانستان به‌شداری کرد، ئه‌م کۆنفڕانسه به ناوه‌ڕۆکی ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێز کردنی ڕێچکه نوێنهتهوهییهکان له ئۆتێل پارسیانی شاری تاران ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و له‌م کۆنفڕانسه وتی: جیهان له‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی زۆری وه‌ک که‌ش و هه‌وا، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاو، قه‌یرانی ئابووری، دواکه‌وتوویی، داگیرکاری و شه‌ڕ و تاکڕه‌وی و تیرۆر بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ئێران وه‌ک گه‌وره‌ترین قوربانی تیرۆر له سه‌ره‌تاوه شه‌ڕی ئه‌م دیارده ناشرینه‌ی کردووه و له‌مه‌ش زیانی زۆری پێگه‌یشتووه. له‌م ۴۰ ساڵه‌دا زیاتر له ۱۷ هه‌زار که‌سی ئێرانی به هۆی هێرشی تیرۆریستییه‌وه شه‌هید بوون، ئێسته ئه‌م گرووپه تیرۆریستیانه له لایه‌ن ئه‌ورووپا و ئه‌مریکاوه پشتیوانی ده‌کرێن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: شه‌هید بوونی زانا ناڤۆکییه‌کانی ئێران ده‌ستی زایۆنییه‌کان، هێرشی تیرۆریستی داعشییه‌کان بۆ سه‌ر مه‌جلیس و هێرشی تیرۆریستی شاری ئه‌هواز و ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی دوو ڕێژ پێش ئێستا شاری چابه‌هار هیچ کاریگه‌ریه‌کی به سه‌ر وره‌ی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه نه‌بووه و ناش بێت.
ڕۆحانی به باس له سه‌ر ئه‌منیه‌ت له‌م سه‌رده‌مه و ڕه‌هه‌نده زۆر به‌ربڵاوه‌کانی ڕایگه‌یاند: بابه‌تی گرنگی وه‌ک ئه‌منیه‌تی ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی ئێمه‌ی له به‌ر گرتووه و کێشه ساز کردن له هه‌ر یه‌ک له‌م بوارانه ده‌توانێت وه‌ک تیرۆر سه‌یر بکرێت.
ئه‌و گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران به کارێکی تیرۆریستی ئابووری وه‌سف کرد و وتی: تیرۆری ئابووری به مانای ساز کردنی ترس له وڵاتێکه که سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان نه‌وێرن کاری ئابووری و بازه‌رگانی له‌و وڵاته‌دا بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: کشانه‌وه ئه‌مریکا له به‌رجام و سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان نموونه‌یه‌کی زۆر ڕوونی تیرۆری ئابوورییه.
Your Comment