بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی ڕابردوو CNN لە ڕاپۆرتێکی لەبارەی وتووێژی ئونلاین (چەت)ی جەماڵ خاشقجی رۆژنامەنووسی کوژراوی عەرەبستانی لە گەڵ هاوڕییەکی بڵاو کردەوە.
جەماڵ خاشقجی و هاوڕێکەی لەو وتووێژدا تێدەگەن کە کۆمپانیای نەرمئامێری "NSO" خەریکی پێوشوێن گرتنی پەیامەکانە و پاشان بە گاڵتە بە یەکتری دەڵێن "خودا ڕەحممان پێ بکات".
بڵاو بوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە کاردانەوەی کۆمپانیای نەرمئامێری "NSO" کە کۆمپانیایەکی سیخۆری ئیسرائیلە، بە دواوە بووە بە چەشنێک کە هائارتس ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا دەست هەبوونی "NSO"ی لە کوشتنی خاشقجیدا ڕەت کردەوە.
خاشقجی رۆژی ٢ی دیسامبێری ئەمساڵی زایینی لە دوای سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستانی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ شوێنبزر بووە و بەرپرسانی کۆنسولخانە ئیدعا دەکەن کە لە دەرگای پشتەوەی ئەو بینایە چۆتە دەرێ. بەڵام دوای ٢٠ رۆژ لەو ڕووداوە و گوشاری ڕای گشتی لە سەر بەرپرسانی سعوودی، دانیان بە کوشتنی خاشقجیدا هێناوە.
لەمناوە محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی خاشقجییە.
Your Comment