AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٥ ٢٠:١٩

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خاشقجی؛

پۆلیسی تورکیا ماڵی کەسێکی نزیک لە بن سەلمانی پشکنی

پۆلیسی تورکیا ماڵی کەسێکی نزیک لە بن سەلمانی پشکنی

پۆلیسی تورکیا کاری پشکنین لە ماڵی کەسێکی نزیک لە محەمەد بن سەلمانی دەست پێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، پۆلیسی تورکیا کاری پشکنین لە ماڵی کەسێکی نزیک لە محەمەد بن سەلمان لە ناوچەی یالوا لە باکووری تورکیا دەست پێ کرد. ئەم پشکنینە لە درێژەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی خاشقجییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پۆلیسی تورکیا چواردەوری ئەم ماڵە گەورەی داوە و کەس مافی هات و چوو کردنی تێدا نییە.

پۆلیس لەم لێکۆڵینەوە لە سەگە دەستەمۆکان و باڵەفڕیش سوودی بردووە. ئەم ماڵە هین بازەرگانێکی سعوودییە کە هاوڕێی نزیکی بن سەلمانیشە.

پێشتر ئاماژە کرابوو کە تەرمی خاشڤجی بە مەبەستی لەنو بردن ڕادەستی یەکێک لە کەسانی ناوچەکە کراوە.

News ID 23263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha