یەکگرتوویی ئۆمەتی موسڵمان گرینگترینی ئەرکەکانە

"وەدی هاتنی ئۆمەتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیوەستە بە یەکگرتوویی شیعه و سوننە"، "ئاژاوەنانی پیلانگێڕانەی دوژمن" و هەروەها ئەوەی کە "یەکگرتوویی تەنیا تاکتیکێکی سیاسی نییە" بەشێکن لە تەوەرە سەرەکییەکان لای زانایانی شیعه و سوننه لە لێدوانیان بۆ مێهر.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی پارێزگاکان: مەودای نێوان ١٢ی رەبیعولئەوەڵ وەک رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا (س‌خ) بە گوێرەی ڕیوایاتی سوننە تا ١٧ی هەمان مانگ وەک رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەر بە گوێرەی ڕیوایاتی شیعه بە حەوتەی یەکگرتوویی و وەحدەت دەناسرێ و موسڵمانان لە سەرتاسەری ئێران و جیهان ئەو حەوتەیە پیرۆز دەکەن.

بەڵام لە چوار دەیەی ڕابردوو و لە سای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یەکگرتوویی گەڵ لە هەموو چین و ئیتنیکەکان وەدی هات، ئەم شۆڕشە جگە لە داکۆکی لە یەکگرتوویی لە نێوان موسڵمانانی ئێران، بەستێنێکی ڕەخساندووە بۆ یەکگرتوویی هەموو گەلانی ئیسلامی.

هەڵبەت خاڵی سەرنج ڕاکێش سەبارەت بە ئایدیای بیچم گرتنی حەوتەی وەحدەت دەگەڕێتەوە بۆ پێشنیاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەردەمی تاراوەکرانیان لە شاری ئێرانشار لە پارێزگای سیاستان و بەلووچستان لە ساڵانی بەر لە شۆڕشی ئیسلامی و هەر بەو پێیە پارێزگای سیستان و بەلووچستان وەک پایتەختی یەکگرتوویی ئێرانی ئیسلامی دەناسرێت.

رێبەری باڵا بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە "یەکگرتوویی ئۆمەی ئیسلامی گرینگترینی ئەرکەکانە"، جەختیان لەوە کردووە: "هەر وەک پێغەمبەر (س‌خ) خۆشەویستیی ئەهلی بەیت-یش دەتوانێ ببێتە هۆی یەکگرتوویی. لەشی جیهانی ئیسلام بریندارە و دوژمن بە شەڕ و ئاژاوەنانەوە، جیهانی ئیسلامی فەشەڵ کردووە و لە رۆژئاوای ئاسیا ڕژیمی زایۆنی لە ئاسایشدایە".

لەم ڕاپۆرتەدا چاوێک دەخشێنین بە لێدوان و بۆچوونی زانایانی سوننە و شیعە سەبارەت بە پرسی یەکگرتوویی و پیلانی ئاژاوەگێڕانەی دوژمنان:

ئایەتوڵڵا سەید کازم نوور موفیدی: ئاژاوەگێڕان کۆیلەی دۆلارن

ئایەتوڵڵا سەید کازم نوور موفیدی وێرای پیرۆزبایی حەوتەی وەحدەت وتی: ئەو حەوتەیە کە لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) نای لێ نراوە و رێبەری باڵای شۆڕشیش داکۆکی لێ کردووە، شەپۆلێکی گەورەی لە جیهانی ئیسلامدا هەڵگیرساندووە.

پێشنوێژی هەینی گورگان وتیشی: کەسانێک کە هەوڵی ئاژاوەنانەوە لە نێوان شیعە و سوننەیدا دەدەن، نە شیعەن و نە سوننە، بەڵکوو کۆیلەی پارە و دۆلارن و ئەوە نیشاندەری پەستی ئەو کەسانەیە کە بۆ مشتێک دۆلار دەست دەدەنە ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە.

مەلا عەبدولکەریم جاوەر: حەزەرەتی محەمەد (س‌خ) بانگهێشتكەری ڕابوون

پێشنوێژی هەینی سوننەی گونبەدی کاووس بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: مانگی ڕەبیعولئەوەڵ مانگی لە دایکبوونی پێغەمبەری نوور و ڕەحمەت حەزرەتی محەمەد (س‌خ) بانگهێشت‌کەری ڕابوون و ئازادیی جیهان و نیشاندەری مەنزلگەی مرۆڤایەتییە و ئێمە دەبێ بۆ گەیشتن بە بەختەوەری لە پێڕەوی کردنی ئەو حەزرەتەدا زیاتر لە جاران پاوەجێ بین.

مەلا عەبدولکەریم جاوەر ڕاشیگەیاند: پێغەمبەری خودا (س‌خ) لە رێگەی گەیاندنی ڕیسالەتی خودایی و رێنوێنیی گشتیی خەڵک بەرەوڕووی ئاستەنگ و دژواریگەلێکی  زۆر هاتووە و بەوەشەوە بۆ ڕەزامەندیی حەق بە تاقەت و لە خۆبۆردوویی و ورەی بە هێزیان، پێداگرانە تەواو بنەما و پرێنسیپەکانی ئایینی ئیسلامی پاراستووە و ئامانجەکەی خۆی سەرخستووە.

حوجەتولئیسلام کازم لوتیفیان: هەنگاونان لە جەغزی ئاژاوە دەبێتە هۆی لادەری لە دین

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پلان‌داڕشتنی قوتابخانەگەلی ئایینی سوننە لە ئاق‌قولا ئاژاوە، توندوتیژی و ئینتیمای بە سێ ستراتژیی سەرەکی داگیرکەران لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی زانی و وتی: هەنگاونان لە جەغزی ئاژاوە، دەبێتە هۆی لادەری لە جەغزی دین.

حوجەتولئیسلام کازم لوتیفیان جەختی لە نەریت و سوننەی پێغەمبەر (س‌خ) لە بواری هاوڕیزیی کۆمەڵگای ئیسلامی کرد و وتیشی: هەر وتەیەک بۆنی ئاژاوەی لە نێوان ئۆمەی ئیسلامی لێ بێت، لە دژی سونەتی پێغەمبەرە؛ دوژمنان بەو پێیەی سونەتی پێغەمبەر سونەتی گەشە بووە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و خودی ئیسلامن.

مەلا محەمەد ئەمین سەفەری: حەوتەی وەحدەت دەرفەتێک بۆ تۆکمەی برایەتی و یەکگرتوویی

پێشنوێژی هەینی سوننەی شاری فەراغی سەر بە کەلالە دوایی پیرۆزبایی حەوتەی وەحدەت، ڕایگەیاند: حەوتەی وەحدەت دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نیشان دانی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی موسڵمانان کە دەبێ ئەو بابەتە لە کۆمەڵگادا دەروونی بکرێتەوە.

مەلا محەمەد ئەمین سەفەری ڕاشیگەیاند: ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان موسڵمانان ویستی دوژمنانە و ئەوان بۆ گەیشتن بە ئامانجی دزێویان یارمەتی دەدات. ئەگەر لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا هەموو لە پەنای یەکتر بن و یەکگرتوویی یەکپارچە پێک بێت، بێ شک ئیرادەی خودا پاڵپشتمان دەبێ و سەردەکەوین.

مەلا محەمەد ئەمین ئادینە: دەرفەتێکی لەبار بۆ تۆکمەی یەکگرتوویی و یەکڕیزی موسڵمانان

پێشنوێژی هەینی سوننەی پێشکەمەری سەر بە کەلالە پاراستنی یەکگرتوویی و برایەتی لە پەنای ڕێزنان لە مرۆڤەکان، ئەخلاق و ئەدگاری ئیسلامی بە ڕەمزە گرینگەکانی هەرمانیی ئیسلام دەزانێ و وتی: حەوتەی وەحدەت دەرفەتێکی لەبارە بۆ تۆکمەی یەکگرتوویی و یەکڕیزی موسڵمانان.

مەلا محەمەد ئەمین ئادینە وتیشی: یەکگرتویی و یەکڕیزی و خۆبواردن لە ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە، ئیسلام لە مەترسی و بەڵاکان دەپارێزێت و دوژمنان لە گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکانیان بێ ئاکام دەکات.

مەولەوی کازمی: خۆشەویستی و برایەتی ئارمانجی پێغەمبەر (س‌خ) بوو

مەولەوی کازمی لە مامۆستایانی حەوزەی زانستی ئایینی سوننە لە خوراسانی باشووری ڕایگەیاند: هەموو باس لە سەرچەشن وەرگرتن لە پێغەمبەر (س‌خ) و یارانیان دەکەین، لە کاتێکدا کە نابێ ئەو خاڵە لە بیر خۆمان برینەوە کە ئارمانجی بەڕێزیان خۆشەویستی، ئاسایش، برایەتی و یەکسانی بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەزموونی ٤٠ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: کاتێک دەتوانین سایەدی داد و ئاسایش لە کۆمەڵگادا بین کە بە مانای ڕاستەقینە یەکگرتوویی و برایەتی لە کۆمەڵگادا سەر بخەین و بەختەوەرانە خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە پێناو ئەو ئامانجە مەزن و بە بەیاخەدا هەنگاو دەنێن.

حوجەتولئیسلام موسەیب خەزاعی: ئیمام (رە) لە بری شیعە و سوننە بەردەوام باسی گەلی ئێرانی دەکرد

حوجەتولئیسلام موسەیب خەزاعی پێشنوێژی هەینی دەرمیان وتی: یەکگرتوویی مەزهەبەکان بە مانای یەکدەست کردنی باوەڕ و مەزهەبەکان نییە، بەڵکوو بەهادان و ئاوردانەوەی جیدی و تایبەتی لە خاڵە هاوبەشەکانی وەک قورئان، پێغەمبەر و قیبلەی یەکەیە.

وتیشی: لە ساڵانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئیمام خومەینی هیچکات وەک شیعه و سوننە ناوی لە کەش نەدەبرد، بەڵکوو بەردەوام باسی لە گەلی ئێران دەکرد.

حوجەتولئیسلام عەلی‌ڕەزا حسێنی: هیوای دوژمنان بۆ ئاژاوەنانەوە وەدی نایەت

حوجەتولئیسلام عەلی‌ڕەزا حسێنی مامۆستای زانکۆ لە چالاکانی بواری تەقریبی مەزهەبەکان ڕایگەیاند: پرسی وەحدەت و یەکگرتوویی لە کۆمەڵگای ئێران بە نیسبەتی ئەو هیوایانەی کە دوژمنان لە پێناو ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە بوویان، لە دۆخێکی باش دایە، بەڵام لە جیهانی ئیسلامدا کێشەگەلێک بوونیان هەیە.

ڕاشیگەیاند: بابەتی مەزهەب پەیوەستە بە فیکر و دڵی مرۆڤ و لەو ڕووەوە گۆڕانی شیوازی ژیان لە پرسەکانی ئاییندا وەک وەحدەت و یەکگرتوویی بە ئاسانی مسۆگەر نابن و خەڵکی چاوەروانیی ڕوانینێکی گەرمتر و دڵگرتریان لە بواری تەقریبی مەزهەبەکان هەیە.

مەولەوی سەید ئەحمەد عەبدوڵڵاهی: وەحدەت تەنیا تاکتیکێکی سیاسی نییە

کارناسی ئایینی و چالاکی فەرهەنگی لە خوراسانی باشووری و پێشنوێژی هەینی سوننەی دەرمیان بیری هێنایەوە: بۆ ئێمە وەحدەت تەنیا تاکتیکێکی سیاسی نییە، بەڵکوو زۆربەی زانایانی شیعە لە فەتواکانیاندا جەختیان لە زەروورەتی هاودڵی و یەکگرتوویی و خۆبواردن لە سووکایەتی و ئیهانە بە باوەڕگەلی سوننە کردووە.

مەولەوی سەید ئەحمەد عەبدوڵڵاهی بە ئاماژە بەوەی کە نابێ وەحدەت و یەکگرتوویی تەنیا لە پێناو یەک ئامانجی تایبەتی بێت، جەختی کرد: ئەگەر بمانەوێ لە شەڕی پیلانەکانی داگیرکەران رزگاریمان بێت، دەبێ داکۆکی لە پرسی یەکگرتوویی هەمیشەیی بکەین.

ئایەتوڵڵا عەباسعەلی سولەیمانی: یەکگرتوویی خەڵکی سیستان و بەلووچستان نمانەیەکە بۆ تەواو موسڵمانان

ئایەتوڵڵا عەباسعەلی سولەیمانی نوێنەری وەلی فەقێ لە سیستان و بەلووچستان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر وتی: سیستان و بەلووچستان بەردەوام ناوەندی وەحدەت و یەکگرتوویی و برایەتی بووە و ئەوە یەکگرتووییە نمانەیەکە بۆ تەواو موسڵمانانی وڵات و جیهان و بۆتە هۆی ناکامی و شکستی دوژمنان.

پێشنوێژی هەینی زاهدان بە پێداگری لەوەی کە وەحدەت و یەکگرتوویی شیعە و سوننە تەنیا تایبەت بە یەک حەوتە نییە، وتیشی: ئەو حەوتەیە دەرفەتێکە بۆ تۆکمەکردنی بنەماکانی یەکگرتوویی ئۆمەی ئیسلامی و هەموو موسڵمانان بۆ گەیشتن بە یەکگرتوویی پاوەجێ دەبێ هاوبەشەکان و پرێنسیپەکان شەمەند کەنەوە و خۆ لە پرسە ئاژاوەنەرەکان بە دوور بگرن.

مەولەوی عەبدولسەتار حسێن زەهی: وەحدەت مایەی شکست و دۆرانی دوژمنانی ئیسلامە

پێشنوێژی هەینی سوننەی مزگەوتی جامعی حەنفای سەر بە شاری خاش ڕایگەیاند: نەبوونی ناکۆکی، سووکایەتی بە یەکتری نەکردن و ڕێزنان لە پیرۆزیگەل و ئامانجەکان لە لایەن شیعە و سوننەوە یەکگرتوویی پاوەجێ‌تر و تۆکمەتر دەکات. هەموو دەبێ یەکتری قورس و پتەو لە پەنای بوەستن بۆ ئەوەی یەکگرتوویی و یەکڕیزی نیشتمانی مسۆگەر بێت.

مەولەوی عەبدولسەتار حسێن زەهی وێرای ئاماژە بەوەی کە دوژمنان بەردەوام بە داڕشتنی پیلانگەلێک هەوڵی ئاژاوە و دووبەرەکی نانەوە دەدەن، ڕاشیگەیاند: داوا دەکەم ئۆمەی ئیسلامی وەحدەت و یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن، هەتا دژبەران بکەونە ڕەنج و سەخڵەتی؛ چونکە وەحدەت مایەی شکست و دۆرانی دوژمنانی ئیسلامە.

حوجەتولئیسلام عیسا بزمانی: خەڵکی سیستان و بەلووچستان بەردەوام ئاڵاهەڵگری یەکگرتوویین

بەڕیوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامی سیستان و بەلووچستان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: خەڵکی شیعە و سوننەی سیستان و بەلووچستان بە پێڕەوی لە فەرموودەکانی ئیمام (رە) و رێبەری باڵای شۆڕش و هەروەها بە دەستگرتن بە تەنافی یەکگرتوویی و وەحدەتی ئیسلامی نمانەیەکی شیاو بۆ تەواو موسڵمانانی جیهانن.

حوجەتولئیسلام عیسا بزمانی ئاماژەی بەوەش دا: بۆ پاراستنی وەحدەت و یەکگرتوویی دەبێ بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام و هاوبەشییەکان لە بەرچاو بگرین و خۆمان لە ناکۆکی و دووبەرەکی ببوێرین.

مەولەوی عەبدولواحد بزورگ زادە: سیستان و بەلووچستان جوانترین دەرکەوتەی یەکگرتوویی موسڵمانانە

مەولەوی عەبدولواحد بزورگ زادە پێشنوێژی کاتی هەینی سوننەی چابەهار بە ئاماژە بەوەی کە سیستان و بەلووچستان جوانترین دەرکەوتەی یەکگرتوویی موسڵمانانی جیهانە، وتی: خەڵکی ئەو پارێزگایە هیچکات فریوی پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام نەخواردووە و ناخۆن و ئەوە نیشاندەری ڕەسەنایەتی و تێگەیشتنی قووڵی ئەو خەڵکە سنووردارەیە.

ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە وەحدەت پرێنسیپێکی ئیسلامی و فەرمانی خودا بە موسڵمانانە، جەختی کرد: پشت‌گوێ خستنی یەکگرتوویی و وەحدەت لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆتە هۆی تێکچوونی ئاسایش و نائەمنییەکانی ئەم دواییە، هەر بۆیە دەکرێت بە کەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتە جۆرڤەجۆرەکانی جیهان بەو ئەنجامە بگەین کە دوژمنان بە ئاژاوەنانەوە لە نێوان موسڵماناندا هەوڵ دەدەن زیان بە ئایینی ئیسلام بگەیێنن.

ماهر عەبدولڕەزاق: بەرخۆدان تاقە رێگەی رزگاریی وڵاتی ئیسلامی لە پیلانی دوژمنانە

ماهر عەبدولڕەزاق سەرۆکی بزووتنەوەی حەرەکەی ئیسلامی لوبنان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە دۆخی ئێستاکەی جیهانی ئیسلام، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامی وەحدەت، یەکگرتوویی و سەربەرزیی موسڵمانانیان کردۆتە ئامانج و هەوڵ دەدەن بە پیلانە جۆربەجۆرەکانیان ئەو دەسکەوتانە لە ناو بەرن.

ڕاشیگەیاند: سەرەڕای تەواو پلان داڕشتن و پیلانەکان، بەختەوەرانە لە دۆخی ئێستادا جیهانی ئیسلام بە رێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو ئاکام و تێگەیشتنە گەیشتووە کە تاقە رێگەی سەرکەوتن، مسۆگەر کردنی یەکگرتوویی ئیسلامییە و بەرخۆدانیش تاقە رێگەی رزگاریی وڵاتی ئیسلامی لە پیلانی دوژمنانە.

سەرۆکی بزووتنەوەی حەرەکەی ئیسلامی لوبنان وتی: ئەمڕۆکە ئێران توانیویەتی میحوەری بەرخۆدان لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن جێگر بکات و بە هێزترین دیمەنی وەحدەت و برایەتی لە نێوان موسڵمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دوژمنان داڕێژێت.

عەبدولڕەزاق لە درێژەدا بە ئاماژە بە پیلانی دوژمنان لە سازدانی گرووپگەلی تەکفیری لە هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی جەختی کرد: ئەرکی دەوڵەتانی ئیسلامی لە قۆناغی ئێستادا ئەوەیە کە وەک کۆماری ئیسلامی ئێران شێوەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی زێدەگەری و سەلەفیەت بگرنە بەر و لەو رێگەوە نەهێڵن دوژمنانی ئیسلام پیلانی ئاژاوەنەرانەیان لە نێوان ئۆمەی ئیسلامیدا بە ئەنجام بگەیێنن.

News Code 23239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =