بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ئازادی و گەڕانەوەی ٥ سنوورەوانی ڕفێندراو لە لایەن گرووپێکی تیرۆریستییەوە لە میرجاوە بۆ ئێران هەواڵی دا.
پێوەندییە گشتییەکانی هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: دوابەداوی هەوڵەکان و گفتوگۆ و دانوستانەکان لە گەڵ لایەنی پاکستانی بە مەبەستی ئازاد کردنی سنوورەوان و بەسیجییە خۆجەییەکان لە لایەن گرووپی جەیشولزولمەوە لە میرجاوە، ٥ کەسیان بە ناوەکانی زوبەیر ڕیگی، سەعید نوتی زهی، ڕەسووڵ گومشاد زهی، موحەمەد موعتەمدی و مهرداد ئابار ئازاد و شەوی ڕابردوو گەڕانەوە ئێران.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا بە جەخت لە سەر هەوڵ و گفتوگۆکان بۆ ئازاد کردنی سنوورەوانەکانی تریش و گەڕانەوەیان بۆ ئێران، لە هاوکاری دامودەزگا پێوەندیدارەکان و هەروەها سەبر و لە خۆبوردەیی بنەماڵەی بەڕێزی ئەو ئازیزانە دەسخۆشی کراوە.
شیاوی باسە کە ٢٤ ڕەزبەر و دوابەدوای خەیانەتی لایەنە دزەییەکان، ١٢ سنوورەوان و بەسیجی خۆجەیی لە خاڵی سفری سنووری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕفێندران.
Your Comment