بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕێککەوتنە شاردراوەکانی ئەمریکا و عەرەبستان هۆشداریی دا.
ماجد شەنگالی ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە خەسارێکی گەورە کە دەگاتە عێراق هەواڵی دا و زیادی کرد: نرخی ئەوت لە ٨٦ دۆلارەوە بۆ ٦٣ دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا دابەزیوە و ئەمەش ئاکامی هاوکاری ئەمریکا و عەرەبستان و هۆی زیان لە وڵاتانی ترە لە سەرووی هەمووشیانەوە عێراقە کە ئەگەر ئاوا درێژەی هەبێت مانگانە ٢.٣ ملیار دۆلار خەسار لە عێراق دەدرێت.
ناوبراو لە درێژەدا ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە چۆن ئێمە ئەوە قەرەبوو بکەینەوە؟
شیاوی باسە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سوپاسی عەرەبستانی کرد بە بۆنەی کەم کردنەوەی نرخی نەوت و داوای کەم کردنەوەی زیاتری(ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەمریکی-سعوودی لەم بارەوە) نرخی نەوتی لە ڕیاز کرد.
Your Comment