بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۳۰ ی خەزەڵوەر بە هاوکاری جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی زانکۆ کوردستان و بنکەی فەرهەنگی میعراج، کۆنگرەیەکی زانستی بۆ لێکدانەوەی کەسایەتی و ئاسەوارەکان و کاریگەریی ڕەوتی عیرفانی مەولانا خالید شارەزووری بە دوو پەنێل و چەندین وتاردانی مامۆستایانی حوجرە و زانکۆ بەڕێوەبرا.
لەم کۆنگرەیەدا کە مامۆستایانی ناسراوەی سوننە و زانایانی حوجرەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای ئێران و ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و لێکۆڵەر لە عێراق و تورکیا و سووریا بەشدار بوون، شەش وتار خوێندرایەوە و چەند مامۆستایەش قسەیان کرد.
لە سەرەتای ئەم کۆنگرەدا دکتۆر ئەخلاقیان، سەرۆکی زانستگای کوردستان بە ئاماژە بە زەروورەتی بەڕێوەچوونی کۆنگرە زانستییەکان لە شوێنێکی زانستی وەک زانکۆ، وتی: زانستگای کوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بە هاوکاری حوجرە یادی کەسایەتییە گەورەکانی کورد بکاتەوە.
لای خۆیەوە موجتەبا موحەمەدی سکرتێری بەڕێوەبردنی کۆنگرەکە بە هەواڵنێری میهری وت: ۵۱ وتاری زانستی لە شارە کوردنشینەکان و لە وڵاتانی عێراق و تورکیا و... و. بۆ نووسینگەی کۆنگرەکە نێردراوە کە تەنیا مۆڵەتی خوێندنی شەش وتاریان هەیە و دیکەی وتارەکان چاپ دەکرێن.
Your Comment