به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین جابری ئه‌نساری، ڕاوێژکاری باڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئێران بۆ کار و باری سووریا دوێنێ له نه‌مسا له‌گه‌ڵ ستێفان دی میستۆرا و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.
له‌م دیدارانه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و ده‌ست پێ کردنی پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاسای نوێی سووریا و ده‌ست پێ کردنی خولی نوێی دانوستانی ئاشتی گفتوگۆ کرا.
جابری ئه‌نساری حه‌فته‌ی ڕابردووش له دیمەشق له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، وه‌لید موعه‌لم و به‌رپرسانی دیکه‌ی باڵای سووریا دیداری کرد و له‌م دیدارانه دواین گۆڕانکارییه‌کان و چۆنیه‌تی نووسینه‌وه‌ی یاسای نوێی سووریایان تاوتوێ کرد.
Your Comment