به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هه‌یل، باب کرۆکێر، سه‌رۆکی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کانی سینای ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی له قسه‌کانی ترامپ سه‌باره‌ت به بن سه‌لمان گرت.
هه‌ر له‌مباره‌وه ئه‌و له تویتره‌که‌ی خۆی نووسی: هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که ڕۆژێک ببینم کۆشکی سپی بووه‌ته نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
به‌م شێوه ئه‌م سیناتۆره کۆماری خوازه چووه پاڵ سیناتۆر باب مندز، سیناتۆری دیموکڕاتی له دژی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆشکی سپی و داوای کرد تاکوو سه‌باره‌ت به کوژرانی خاشقجی ڕوون کردنه‌وه بدرێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ڕێکخراوی سیا بن سه‌لمان به تاوانبار ده‌زانێت، به‌ڵام ترامپ هه‌وڵ ده‌دات که بن سه‌لمان به بێ تاوان نیشان بدات.
ترامپ له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: سیا هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیی به کۆتایی نه‌گه‌یاندووه و هێشتا سه‌د له سه‌د ڕوون نییه بن سه‌لمان ده‌ستی له‌م کاره‌دا بووبێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که بن سه‌لمان له کوشتنی دڵته‌زێنی خاشقجی ئاگادار بووه، ڕه‌نگه ئاگای بووبێت ڕه‌نگه نه‌ی بووبێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئێمه‌ش هه‌موو شته‌کان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه نه‌زانین.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: له ئێستادا ئه‌مریکا له دوای سزادانی سعوودییه سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی نییه، به‌ڵام ئاماده‌یه تاکوو پێشنیاره‌کانی کۆنگرێس سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستان ببیستێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا یه‌ک بگرێته‌وه.
ئه‌و دیسان پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌گه‌ر گه‌مژانه فرۆشتنی چه‌ک به عه‌ره‌بستان ڕابگرین، ئه‌وه له چین و ڕووسیا ده‌یکڕن.
بۆچوونی ئێوە