به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند عێراق ناچێته ژێر باری داواکاری ئه‌مریکا، به تایبه‌ت له پرسی گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن له دژی ئێران.
ئه‌و وتی: ده‌توانیم بڵێین که عێراق ئێسته له پێگه‌یه‌کی باش دایه و به‌م پێیه‌ش وتمان له‌گه‌ڵ به‌شێک له گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران نین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق زیادی کرد: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت گه‌ماڕۆی ئێران بدات، په‌یوه‌ندی به خۆیه‌وه هه‌یه ئێمه هه‌روه‌ها نابینه به‌شێک له هێرش بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێک. ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مریکا داویه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌گیراوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ناکۆکی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌یه ئێمه له ته‌نیشت هیچ وڵاتێک ناوه‌ستین و به‌شێک له هیچ شه‌ڕێک و ناکۆکی ناوچه‌یی و جیهانی نین.
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی کرد: توانیمان به ئه‌مریکا ڕابگه‌یه‌نین که زیان به هیچ وڵاتێک ناگه‌یه‌نین. به ئه‌مریکامان وتووه که ئه‌وان هه‌ر پلانێکیان بوێت ده‌توانن لای ئێمه باسی بکه‌ن، به‌ڵام تکایه فه‌رمان مه‌ده‌ن و ئێمه‌ش داواکاری ئێوه قبوڵ ناکه‌ین. عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکای نییه به‌ڵام خۆشی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه.
Your Comment