بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپەڕی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە دادگای باڵای ئەورووپا دوێنێ سێ شەمە زیندانی کردنی سەلاحەدین دمیرتاش لە لایەن تورکیای ئیدانە کرد.
دمیرتاش ماوەی دوو ساڵە کە تورکیا زیندانی کراوە و لەم دواییە دادگایەک چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بۆ بڕیەوە.
ئەردۆغان و حزبەکەی دمیرتاشی بەهاوکاری پەکەکە تۆمەتبار کردووە و بەم بۆنەوە دادگایی کرا.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە هەم دمیرتاش و هەم هەدەپە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەیان ڕەت کردووەتەوە.
دمیرتاش لە دواین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری کرد و ٨ لەسەدی دەنگی خەڵکی تورکیای بە دەست هێنا.
هەدەپە بە پشتیوانی کوردی تورکیا دووهەمین پارتی گەورەی ئۆپۆزیسۆن لە پارلمانی ئەم وڵاتەیە.
Your Comment