به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا دوێنێ پاگه‌نده‌ی کرد که به هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای ئه‌م وڵاته‌وه ۱۴ ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان له ههوێمی کوردستان کوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه: ئه‌م هێزانه‌ی په‌که‌که له ناوچه‌کانی قه‌ندیل، ئاواشین، باسیانی هه‌رێمی کوردستان کوژران.
سوپای تورکیا هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کردووه: له میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه چه‌ندین بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش تێکشکێندراوه.
شایانی باسه که سوپای تورکیا به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به بیانۆی ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی به‌رده‌وامه له هێرشه سه‌ربازییه‌کانی بۆ سه‌ر خاکی عێراق.
Your Comment