به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، میدیاکانى تورکیا لەزاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندی بڕیارەکە نابێت و هەڵوێستی دژ بە بڕیارەکە دەبێت.
عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، رایگەیاند: "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگایی کردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیاردەدات".
ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دادگای مافهكانی مرۆڤی ئهوروپا بڕیاریدا سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" ئازادبکرێت .
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن مەحسونی کارامانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسایی بوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیەکی لە دووتوێی ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمارکرد و ئەمرۆ ئەو دادگایە بڕیاریدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە، مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێلکراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.
Your Comment