AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢٩ ١٣:٣٧

نوێترین لێدوانی دوژمن کارانه‌ی برایان هۆک له‌ دژی ئێران

نوێترین لێدوانی دوژمن کارانه‌ی برایان هۆک له‌ دژی ئێران

سه‌رۆکی گرووپی کاروباری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دیسان له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، برایان هۆک، سه‌رۆکی گرووپی کاروباری ئێران له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد: بانکه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ کار کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ترسن. ئێمه‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی ئێران به‌ سفر ده‌گه‌یه‌نین.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران گه‌وره‌ ترین پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی تیرۆریسته‌کانه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیاش بۆ ئێران وتی: سه‌ردانی هانت بۆ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ که‌سه‌ بریتانیاییه‌کان هه‌یه‌ که‌ له‌ تاران زیندانی کراون.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ که‌شتییه‌ ئێرانییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ین و گه‌ماڕۆکانی خۆمان به‌ ته‌واوی ده‌سه‌پێنین.

News ID 23153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha