بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پاش چوونی بۆ ڕیاز لە لایەن مەلک سەلمانەوە پێشوازی لێ کرا.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە پێشوازی گەرم و گوڕ لە بەرهەم ساڵح لە عەرەبستان ئەنجام دراوە و شەقامەکانی پێتەختی عەرەبستان بە ئاڵای عێراق و عەرەبستان ڕازاوەتەوە.
شیاوی باسە کە سەردانی بەرهەم ساڵح لە ڕیاز چەند کاتژمێر پاش کۆتایی سەفەری ناوبراو لە ئێران بووە.
Your Comment