سوورین لە سەر بەری بوونی عێراق لە گەماڕۆکانی ئەمریکا

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرنگی بەری بوونی عێراق لە گەماڕۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کاناڵی سومرییە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا عێراق جەختی لە گرنگی بەری بوونی وڵاتەکەی لە گەماڕۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مالکی لە دیداری ئەندروو پیک، بەرپرسی کار و باری عێراق و ئێران لە وازارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد بەغدا لە گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بەری بێت.

مالکی لەم دیدارە جەختی کرد لە گرنگی مەعاف بوونی عێراق لە گەماڕۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ئەو سەبارەت بە قەیرانی سووریا و یەمەن جەختی لە ڕێکاری سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکان لەم وڵاتانە کرد.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەروەها پێشوازی لە پێشنیاری ئاگربڕ لە وڵاتی یەمەن کەتووشی کارەساتی مرۆڤی بووە کرد.

News Code 23067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =