به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی جه‌ختی کرد که هومار کردن و پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران به پێی به‌رجام ئه‌نجام بووه.
له درێژه‌دا ئاماژه‌ی کرد: ئێران به پێی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ساڵی ۲۰۱۵ هومار کردن و پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌نجام داوه و له‌م ڕێککه‌وتنه لای نه‌داوه.
هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی ده‌ستی به هه‌موو بنکه ناڤۆکییه‌کانی ئێران گه‌یشتووه و پشکێنه‌ره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ش تائیدیان کردووه که ئێران له به‌رجام لای نه‌داوه.
۱۳مین ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی له حاڵێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که ئه‌مریکا ۵ی نۆڤامبه‌ری ئه‌مریکا یه‌کلایه‌نه له به‌رجام کشایه‌وه و دژ به بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران گه‌ماڕۆی سه‌پانده‌وه.
Your Comment