به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵام حسه‌ین ئێژه‌یی له دواین کۆنفڕاسی مێدیایی به‌شداری کرد و لێدوانی نوێی سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵکاری له ئێران دا.
ئه‌و له‌م کۆنفڕانسه مێدیاییه ئاماژه‌ی دا که دوو گه‌نده‌ڵ کاری ئابووری به هۆی تێکدانی دۆخی بازاڕه‌کانی ئێران له کاتی گه‌ماڕۆکان و سوود بردن له دۆخه‌که سزای له سێداره دان به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه.
موحسنی ئێژه‌یی هه‌روه‌ها وتی: له نزیک به ۴۰ هه‌زار دادپه‌روه‌ر و فه‌رمانبه‌ر که ڕێکخراوی داد هه‌یه‌تی، که‌سانی پاک یه‌کجار زۆر به‌م حاڵه‌شه‌وه ناو و کاری نایاسایی دوو دادوه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه که له حاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه و هه‌ر دووکیشیان له کار کردن دوور خراونه‌ته‌وه. سزایه‌ک بۆ حه‌جه‌تۆڵا یازرلۆ دراوه که ده ساڵ زیندانی ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش به هۆی به‌رتیل وه‌رگرتن بووه که ده‌بێت ۷۰۰ ملیۆن به‌رتیله‌که‌ش به خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌ست بکات و هه‌روه‌ها قه‌مچی لێدانیشی بۆ نووسراوه.
وته‌بێژی ڕێکخراوی دادی ئێران جه‌ختی کرد: که‌ماڵ ئه‌میر به‌یگ فه‌رمانبه‌رێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بووه که ده ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه و ده‌بێت غه‌رامه‌ی ۲۰۰ هه‌زار دۆلاریش بدات، ئه‌مه‌ش به هۆی سیخۆڕی کردنه‌وه بووه.
موحسنی ئێژه‌یی وتی که سه‌باره‌ت به کاری نائاسایی کردن له بازاڕی دۆلار و دراوی بیانی ۲۸ که‌س ده‌ستگیر بوون.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی بانکی سه‌رمایه و سه‌ندوقی مامۆستایان ۱۱۳ که‌س لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت و دوو که‌س له به‌رپرسانی بانکی سه‌رمایه‌ش زیندانی بوون تاکوو ئێسته.
Your Comment