بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە هاوکاریی هەواڵگرانەی وڵاتەکەی لە گەڵ عەرەبستان، ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە شوناسی بکوژانی "جەماڵ خاشقجی" ڕادەستی ئەو سێ وڵاتە کراوە.
خاشقجی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی لە بەرواری ٢ی ئاکتەوبر سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵی کردووە و لەو کاتەوە شوێنبزر بووە. ڕیاز سەرەتا ئیدعای کرد کە خاشقجی هەمان رۆژ لە کۆنسولخانە چۆتە دەرێ، بەڵام بە دوای گوشاری ڕای گشتی و ڕۆماڵی بەربڵاوی هەواڵگەلی هاوپەیوەند بەو رۆژنامەنووسە لە میدیا جۆراوجۆرەکانی جیهانی، پاش دوو حەوتە عەرەبستان دانی بە کوشتنی ئەودا هێنا.
ئەردۆغان لە مانگێکی ڕابردووەوە بەردەوام جەختی لە پرسی کوژرانی ئەو رۆژنامەنووسە و زەروورەتی ئاشکرا کردنی فەرمان دەران و بکوژانی ئەو کەسایەتییە کردووە.
Your Comment