به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، به‌شار جه‌عفه‌ری وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوایی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رده‌وام له سیاسه‌تی شاردنه‌وه‌ی جه‌نایه‌ته‌کان له دژی خه‌ڵکی سووریا و ئاشکرا کردنی جه‌نایه‌ته‌کانی تیرۆریسته‌کان.
ئه‌و زیادی کرد: دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی به کۆمه‌ڵ له شاری ڕه‌قه که بریتی بوون له ۴ هه‌زار ته‌رم له ئه‌نجامی کاره‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییه و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان نیشان ده‌دات.
جه‌عفه‌ری وتی: سووریا جارێکی دیکه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا ده‌کات که ڕێگری بکات له هێرش و کاره نایاساییه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا، ئێمه دژی ئه‌م ههنگاوانهین.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌و وڵاتانه‌ی داوای لیکۆڵینه‌وه‌ی کیمیایی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی سووریا ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ن که پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانیان کرد. سووریا هیچ چه‌کێکی کیمیایی به کار نه‌هێناوه. سووریا پێبه‌ند بووه به هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به دووری کردن له چه‌کی کیمیایی.
Your Comment