گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ئامانجه‌کانی ناپێکێت

سه‌رۆکی لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمای ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ئامانجه‌کانی واشنتۆن ناپێکێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌له‌کسی پۆشکۆف، سه‌رۆکی لێژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دۆمای ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ئامانجه‌کانی ناپێکێت.

پۆشکۆف له‌ هه‌ژماری تویتری خۆی نووسی: ئه‌مریکا به‌ گه‌ماڕۆی نه‌وتی سه‌ر ئێران به‌ ئامانجه‌کانی ناگات. ئه‌وان ده‌نگ و هه‌رای زۆریان کرد، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ۸ وڵاتیان له‌ گه‌ماڕۆکان مه‌عاف کرد و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ وڵاته‌کانی جیهان سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌ماڕۆکان درێژه‌ به‌ کڕینی نه‌وت له‌ ئێران ده‌ده‌ن.

News Code 22890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =