به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی قودسول عه‌ره‌بی له میانه‌ی یادداشتێک له ژێر ناوی "له دوای وڵاتێک بۆ په‌نابه‌ری محه‌مه‌د سه‌لمان" نووسی: سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی ئاماژه‌ی داوه به هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵاتێک که محه‌مه‌د بن سه‌لمان تێیدا په‌نابه‌ر بێت و له‌م که‌سه سعوودییه له به‌رانبه‌ر دۆسییهتی تیرۆری جه‌ماڵ خاشقجی به‌رگری بکات.
له درێژه‌دا هاتووه: هه‌ڵبه‌ت بن سه‌لمان تۆمه‌تی دیکه‌ش وه‌ک زیندانی کردنی شازاده سعوودییه‌کان و شه‌ڕی یه‌مه‌نی خراوه‌ته پاڵ و به ئه‌گه‌ری زۆر له دوای وڵاتێک له ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات یان ئاسایه. ئه‌مریکا له ئێستادا ۲ ڕێگه‌ی هه‌یه یه‌که‌م گه‌ماڕۆدانی عه‌ربستان یان دوور خستنه‌وه‌ی بن سه‌لمان له جێگری مه‌له‌ک سه‌لمان و په‌نابه‌ر کردنی.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م یادداشته نووسراوه: بن سه‌لمان ناتوانێت بچێته وڵاتێکی ڕۆژئاوایی چون یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به سه‌ریدا ده‌سه‌پێت و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه به چوونی ڕازی نابن که‌واته ته‌نیا وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا ده‌توانن په‌نابه‌ری پێبده‌ن. بن سه‌لمان بێ گومان ناتوانێت له عه‌ره‌بستان بمێنێته‌وه چون تۆڵه‌ی لێده‌کرێته‌وه.
بۆچوونی ئێوە