AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ١٥ ٠٨:٤٣

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز کرماشانی هه‌ژاند

بوومەلەرزەیەکی به‌هێز کرماشانی هه‌ژاند

دوێنێ شەو بوومەلەرزەیەکی ٤.٤ ڕیشتری ناوچەی تازاوا سەلاسی باوەجانی کرماشانی لەراندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چەند کاتژمێر بەر لە ئێستا بوومەلەرزەیەکی ٤.٤ ڕیشتری ناوچەی تازاوا سەلاسی باوەجانی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشانی لەراندەوە.

ئەم بوومەلەرزە لە قووڵایی ٨ کیلۆمەتری زەوی ڕووی داوە، ناوەندەکەی دەکەوێتە ۲۰ کیۆمەتری تازاوا، ۲٨ کیلۆمەتری جوانڕۆ، ۳۰ کیلۆمەتری کۆزەران و ۷٨ کیلۆمەتری کرماشان.

شایانی باسە کە بوومەلەرزەیەکی ۷.۳ ڕیشتری لە ۲۱ خازەڵوەری ساڵی ۹٦ی هەتاوی لە کرماشان ڕوویدا کە بە هۆیەوە ٦۲۰ کەس کوژران و ۱۲ هەزار و ۳٨٦ کەس بریندار بوون، لە یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥ هەزار بوومەلەرزە لەم ناوچەیەی داوە.

News ID 22875

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha