به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لوئیس فراخان، ڕێبه‌ری مسوڵمانانی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له تاران وتی: من له ئه‌مریکاوه هاتووم بۆ ئێران، وڵاتێک که ده‌یه‌وێت سه‌خت ترین گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکریێت ژیان زۆر سه‌خت تر له‌و شته ده‌بێت که ئێسته هه‌یه. ئێوه وڵاتێکن که ئه‌مریکاتان به شه‌یتانی گه‌وره وه‌سف کرد، که وابوو ئاساییه شه‌یتان وه‌ها گوشار بخاته سه‌ر به‌ره‌ی حه‌قانیه‌ت و ڕاستی.
ئه‌و زیادی کرد: ئێسته شۆڕش له سه‌ر شانی لاوانی ئێرانه و ئه‌گه‌ر ئێوه ڕانه‌وه‌ستن زه‌حمه‌ته‌کانی پێشینییهکانتان به فیڕۆ ده‌چێت. ئێوه ده‌بێت له به‌رانبه‌ر شه‌یتانی گه‌وره که هه‌مان ئه‌مریکایه چاکسازی و خۆڕاگری بکه‌ن. ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێوه ئه‌سته‌م ده‌کات و ئه‌مه‌ش ئاساییه.
ڕێبه‌ری مسوڵمانانی ئه‌مریکا وتی: له وڵاتی ئێوه ژنان ئازادن تاکوو لێهاتووییه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه و بخوێنن و به پله باڵاکان بگه‌ن، له ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ژنان بووکه‌ڵه‌ی ده‌ستی پیاوانن. ئه‌مریکا له ئان و ساتی له ده‌ست دانی هێز و توانی جیهانی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌ش به سه‌رۆکایه‌تی ترامپ زووتر دێته دی.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ترامپ هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێن دیموکڕاسی، ئه‌مریکا هه‌رگیز وڵاتێکی دیموکڕاتیک نه‌بووه و هه‌میشه چینێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست بووه. ئه‌گه‌ر له ناوخۆی ئێران یه‌کگرتوو بن دڵنیا بن که گه‌ماڕۆکان به باشی تێده‌په‌ڕێنن. ئایا ده‌زانن بۆچی ترامپ سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی هیچی به عه‌ره‌بستان نه‌کرد؟ ئایا ده‌زانن ۱۱۰ ملیار چه‌کیان به سعوودییه فرۆشتووه؟ ترامپ هه‌موو وڵاتانی سوننه له دژی ئێران دنه ده‌دات هه‌موو ئه‌مه‌ش بۆ فرۆشتنی چه‌کی زیاتره.
Your Comment