بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ئەناتۆڵی ئاشکرای کرد: داوامان لە ئەمریکا کردووە کە لێبوردەیی تایبەتی هەبێت لە تورکیا لە پرسی گەمارۆکانی دژی ئێران.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: تورکیا بە ڕوونی لەم بارەوە لە گەڵ ئەمریکا قسەی کردووە. ئێمە لە تورکیا و ئێران گازی سروشتی هاوردە دەکەین. تا کاتێک کە بژاردەی زیاتر لە بەردەستماندا نەبێت، ناچار بە کڕین ل ئەو وڵاتانەین.
چاوش ئەغڵوو زیادی کرد: مایک پەمپەئۆ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆیی لە ئەو باسە ئاگادار کردووەتەوە. دۆستانی ئێمە ئەو داخوازیەی تورکیای گەیاندووەتە لیژنەی ئەمریکی.
Your Comment