یارمەتییەکان بە عەرەبستان بۆ شەڕی یەمەن کەم  بکرێتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بە دەرکردنی پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییە داهاتووەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی، پێشنیارگەلێکی ئاراستەی کۆشکی سپی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیچارد هاس سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا لەو پەیامەدا کە لە تویتەر بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: یەکەمایەتییەکانی سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر بە عەرەبستانی سعوودی دەبێ بریتی بێت لە:

١) بەرتەسک کردنی بەهرە وەرگرتن لە زانیاری و چەک و چۆڵی ئەمریکی لە شەڕی یەمەن بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەو شەڕە. ٢) عەرەبستان لە شەڕ لە گەڵ ئێران دوور خرێتەوە. سەردەمی "چەکی واژۆ سپی" دەبێ کۆتایی پێبێت، چونکە محەمەد بێن سەلمان جێگری عەرەبستانی سعوودی نیشانی داوە کە سەبارەت بە ئاوەها پاڵپشتییەک زۆر ڕووهەڵماڵراوانە دەجووڵێتەوە.

News Code 22544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =