AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ١٧:٥٠

١٥ کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەدلەب

١٥ کوژراو و بریندار بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەدلەب

سەرچاوە سوورییەکان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەس، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە سوورییەکان لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ئەدلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە بەیانیان کرد کە بە هۆی ئەو تەقینەوەوە کە لە شەقامی القصور ڕووی دا، ٤ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ئەو شەقامەدا بازاڕچەیەک هەیە.

وردەکاری زیاتر لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

News ID 22541

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha