بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بەرپرسایەتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی لوبنان بە توندی پاگەندەکانی کەناڵی فاکس نیوز سەبارەت بە گواستنەوەی چەک لە ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفێق حەریری لە ڕێگای گەشتی "فارس ئەیر قشم"ی ڕەت کردەوە.
لە درێژەی ئەو بەیانییەدا هاتووە: کۆمپانیای فارس ئەیر قشم کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی ئێرانییە کە لە ڕێکەوتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بە بێ هیچ وەجبەیەک لە فڕۆکەخانەی ڕەفێق حەریری نیشتووەتەوە و لە ڕێکەوتی ١٧ ی ئۆکتۆبەر بە باری چوارپاوە ئەو فڕۆکەخانەیەی بەجێ هێشتووە.
لە ئەو بەیانییەدا جەخت کراوە: ئێمە داوا لە مێدیاکان دەکەین پێش لە بڵاو کردنەوەی هەر جۆرە هەواڵێک زانیاری ورد سەبارەت بە ئەو بابەتە دەست بخەن.
Your Comment