به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له واشنتۆن پۆست، ستێفان دۆجاریک، وته‌بێژی ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوای ئه‌وه‌ی عه‌ربه‌ستان به‌رپرسیاریه‌تی کوژرانی جه‌ماڵ خاشقجی له ئه‌ستۆ گرت، ڕایگه‌یاند: ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م ڕووداوه زۆر نیگه‌ران و ناڕازییه و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی خاشقجی ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه: گوترش جه‌ختی کرد که ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ی به په‌له و ده‌قیق و ته‌واو سه‌باره‌ت به مردنی خاشقجی ئه‌نجام ببێته و بکوژه‌کانی جه‌ماڵ خاشقجی ده‌بێت سزا بدرێن.
شایانی باسە کە داواکاری گشتی عەرەبستان ڕایگەیاند کە عەرەبستان بە فەرمی کوشتنی خاشقجی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا قبوڵ دەکات و بەم هۆیەشەوە ۱٨ کەس دەستگیر کراون.
Your Comment