AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٩ ٠٩:٥١

ئێشپیگێل ئاشکرای کرد:

بن‌ سەلمان داوای کرد کوشتنی خاشقجی دڕندانەدا بێت

بن‌ سەلمان داوای کرد کوشتنی خاشقجی دڕندانەدا بێت

کاناڵی ئەلجەزیرە لە زاری ڕۆژنامەی ئێشپیگلی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە بن‌ سەلمان داوای کرد کوشتنی خاشقجی دڕندانە و تۆقێنه‌ر بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ئەلجەزیرە لە میانەی هەواڵێکی بە پەلە لە زاری ڕۆژنامەی ئێشپیگلی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە بن‌ سەلمان ویستی کوشتنی خاشقجی دڕندانە و تۆقێنه‌ر بێت.

گۆڤاری ئێشپیگل ئەم هەواڵەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی فدراڵی ئەمریکاوە ڕاگەیاندووە.

شایانی باسە کە داواکاری گشتی عەرەبستان ڕایگەیاند کە عەرەبستان بە فەرمی کوشتنی خاشقجی لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا قبووڵ دەکات و بەم هۆیەشەوە ۱٨ کەس دەستگیر کراون.

News ID 22522

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha