بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی یارییەکانی پارائاسیایی ۲۰۱۸ (تایبەتی کەم ئەندامان) سیامەند رەحمان پاڵەوانی ناوبەدەری کورد توانی ڕیکوردی ئاسیا بشکێنێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.
هاوکات، مەنسوور پووڕمیرازیی، نوێنەری دیکەی ئێران هەر لەو کێشە میدالیای زیوی مسۆگەر کرد و پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.
سیامەند ڕەحمان سەرەتا کێشی ۲۷۳ دواتر کێشی ۲۹۳ی بەرزکردەوە و میدالیای زێڕی بردەوە و دواتر بە بەرزکردنەوەی کێشی ۲۹۵ ڕێکوردی ڕکابەرییەکانی ئاسیا و پارا ئاسیای شکاند.
Your Comment