بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوی سەرۆکی سێ دەسەڵاتی باڵای ئێران لەگەڵ ڕێبەری شەوی ڕابردوو لە تاران بەرێوەچوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم کۆبوونەوەدا جەختیان کرد: چارەسەریی کێشە ئابوورییەکانی ئێستای وڵات و دابین کردنی پێویستیە گشتییەکانی خەڵک، کاری جەهادی و هەوڵی بێ وچانی دەوێت چونکوو ئەم کێشانە بە تایبەت کێسەی گرانی و دابەزینی توانی کڕینی خەڵک، بژێوی بەشێکی زۆری خەڵک بە تایبەت چینە لاوازەکانی تووشی چەڵەمە کردووە.
وتیشیان سێ دەسەڵاتەکە بە تایبەت دەوڵەت دەبێ کەڵک لە ڕاوبۆچوونی ئابوورناسانی دڵسۆز و چالاکانی کەرتی تایبەت، وەرگرن.
ڕێبەری جەختیان کرد کێشە ئابوورییەکان دوو بەشن، بەشێکیان تەنگژەی ناوخۆیی و ژێرخانی ئابووری وڵاتە و بەشێکیان بە هۆی گەمارۆی زاڵمانەی ئەمریکاوەیە.
ئەوەشیان وت کە بۆ بەرەنگاریی هەر کام لەم دوو بەشە، ڕێکاری ژیرانە بگرنە بەر کە ئەنجامەکەی گرێ لە ژیانی خەڵک بکاتەوە و دوژمن پێی بێ هیوا بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: هیچ بن بەست و کێشەیەکی بێ جارەسەر لە وڵاتدا نییە و ئێمە پشتیوان بە خوا و پشت بەستوو بە ورەی خەڵک و بەرپرسان و بە چالاک کردنەوەی دەفرایەتی و سەرچاوە ناوازەکانی وڵات، کێشەکان تێدەپەڕێنین.
Your Comment