بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە کرانەوەی دانیشتنی دوو رۆژەی کاری و ئابووریی تورکیا – ئەفریقا لە ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند: بەهایەکی زۆر دەدەم بە هاوکاری کردنی وڵاتانی ئەفریقایی.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەوبارەیە ڕاشیگەیاند: تورکیا ئەمڕۆ خاوەن شەشەمین تۆڕی بەربڵاوی دیپلۆماتیک لە جیهانە.
زیادیشی کرد: گەورەترین نوێنەرایەتی دیپلۆماتیکی خۆمان لە سۆمالی لە وڵاتێکی ئەفریقییە، کردۆتەوە.
ئەردۆغان جەختی کرد: لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتان لە خاکی خۆیان داڵدەی کوودەتاچییەکانیان دا، یەکێتی ئەفریقا هەمیشە هەڵوێستی لایەنگریی دیموکراسیی و یاسا بووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپی وتی: لە کاتێکدا ئەوانەی کە لە هەر دەرفەتێکدا نمرەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بۆ ئێمە دادەنێن، ئەوانەی کە بەهۆی بچووکترین ڕووداوەکانەوە بێ پەروا ڕەخنە لە ئێمە دەگرن و بەرامبەر بە تاوانەکانی ئیسرائیل بێدەنگن، وڵاتانی ئەفریقا بەردەوام پاڵپشت و لایەنگری گەل و دۆزی فەڵەستین بوونە.
Your Comment