به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته له سووریا وتی: ڕاده‌ست کردنی ئێس ۳۰۰ به سووریا له دژی هیچ وڵاتێکی دیکه نییه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کاره به ئامانجی به هێز کردنی ئه‌منیه‌ت بووه و له دژی هێچ وڵاتێکی دیکه نییه، ئه‌مه ته‌نیا سیستمێکی به‌رگریکاره و به ئامانجی دابین کردنی ئه‌منیه‌تی زیاتر بۆ هێزه‌کانمان له بنکه‌ی ئاسمانی حه‌میم ڕه‌وانه‌ی سووریا کراوه.
شایانی باسه که پێشتر ڕووسیا ڕایگه‌یاند بوو که پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستی کردنی ئێس ۳۰۰ به سووریا ته‌واو بووه و ئه‌مه به‌ر ده‌گرێت به هێرشی فڕۆکه ئیسڕائیلییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته.
بۆچوونی ئێوە