بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "مەم و زین" شاکاری وێژەیی و حیماسیی ئەحمەد خانی، لەم دواییەدا لە لایەن فازل عومەر وەرگێرادراوە سەر زەمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و لە لایەن ئەنستیتۆی زمانی کوردی لە بەرلین چاپ و بڵاو کرایەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنێک کە ئەو ئەنستیتۆیە بڵاوی کردۆتەوە، بڕیارە بەمزووانە دەقی وەرگێرادراوی ئەڵمانی و ئینگلیزیی کتێبی مەم و زین لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی وەرگێڕەکەی ڕوونوێنی بکرێت.
شایانی باسە، کتێبی مەم و زین پێشتر بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، فەڕەنسی، ئەڵمانی و ڕووسی وەرگێڕدراوەتەوە و توێژەرانێکی گەورەی جیهانی و لەوان رۆژێ لێسکۆی فەڕەنسی لەبارەیەوە نووسیویانە.
بۆچوونی ئێوە