به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ئیرج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە عێراق لەكاتی كردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە بهسره، رایگەیاند:"سوتاندنی كونسوڵخانەكە كاریگەریی نابێت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان تاران و بەغدا".
وتیشی: "ئەركی هێزە ئەمنییەكانی عێراقه ئەو كەسانە بناسێنن بكەن كە لەپشت هێرشكردنە سەر باڵوێزخانەكە و سوتاندنییەوەن".
هەفتەی رابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە پارێزگای بەسرە بەمەبەستی داواكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو و كارەبا و هەلی كار بەڕێوەچوو، لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا بارەگای چەند حزبێكی سیاسی و حەشدی شەعبی و هەروەها كونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە سوتێندران.
رۆژی سێشەممەش ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوتاندنی كونسوڵخانەی ئێران ویستی ئەو خۆپیشاندەرانە نەبووە كە داواكاری ڕەوایان هەبووە".
جەعفەری وتیشی: "هەندێك گێرەشێوێن هەن كە ژمارەیان كەمە و هەوڵدەدەن خۆپیشاندانەكان بشێوێنن و هەروەها هێرشیشیان كردە سەر كونسوڵخانەی ئێران لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا".
بۆچوونی ئێوە