ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕامین حسه‌ین ئابادیان: به پێی ڕووداوه‌کان و دانوستانه‌کان وه‌ک دیاره ڕاگه‌یاندنی گه‌وره ترین فڕاکسیۆنی پارلمانی عێراق له نێوان لایه‌نه‌کانی عێراق نزیک ده‌بێته‌وه و به زوویی ڕادەگهیهندرێت.
هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌نگاوی یه‌که‌می هاوپه‌یمانی له نێوان لیسته‌کانی نه‌سر، حیکمه‌تی نیشتمانی، سائیرون و وه‌ته‌نییه هه‌ڵ گیراوه و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت له زووترین کات دایه.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه ته‌نیا له کاتێکدا ساز بوو که حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق ته‌نیا له بیری ئیمتیاز دان و وه‌رگرتن که یه‌کتر بوون له ده‌وڵه‌تی داهاتوو. ڕوانگه‌ی نیشتمانی ئه‌م چوار لایه‌نه بووته هۆی ئه‌وه‌ی بتوانن پێکه‌وه کار بکه‌ن. ئه‌م هاوپه‌یمانییه ئه‌نجامی کۆ بوونه‌وه‌ی ئۆتێل بابل له نێوان سیاسییه ناسراوه‌کانی لیسته‌کانی نه‌سر، حیکمه‌تی نیشتمانی، سائیرون و وه‌ته‌نییه بوو. زۆر هه‌وڵ درا تاکوو ئه‌م ڕێککه‌وتنه به شکست خواردوو ناو ببرێت.
هۆکاری هه‌موو ئه‌م سووکایه‌تی کردنه مێدیاییهش به‌م هاوپه‌یمانییه ئه‌وه‌یه که لایه‌نه‌کانی دیکه دڵنیا بوون له دروست بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه، ئه‌گه‌رنا تاکوو ئێسته خۆیان ههنگاوێکی ئه‌رێنیان هه‌ڵده‌گرت.
وه‌ک دیاریشه خودی دژبه‌ره‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ش به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتوون که ڕێگه‌یه‌کیان نییه تاکوو خۆیان فڕاکسیۆنی گه‌وره تر دروست بکه‌ن و ناچار خۆشیان ته‌ڤڵی ئه‌م هاوپه‌یمانییه ببن.
دوای دوو حه‌فته له ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی ئه‌م چوار لایه‌نه، سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه وه‌ک دیاریشه ئه‌م هاوپه‌یمانییه ته‌واو به ده‌ر له حزب و تایفگه‌ری پێکهاتووه، ئاماده بوونی حزبی وه‌ته‌نییه‌ی عه‌لاوی که هین سونه‌کانه له ناو لایه‌نه‌کانی شیعه خۆی به ڕوونی ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته ڕوو.
وه‌ک دیاریشه دروشـمی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه له عێراق ڕاسته و ئه‌م کاره‌ش به به‌شداری لایه‌نی سونه‌ی عێراقیش کراوه هه‌روه‌ها ئه‌م جوار لایه‌نه درگایان به ڕووی کورده‌کانی عێراقدا کردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بوو که لێژنه‌یه‌ک له‌م فڕاکسیۆنه چوار قۆڵییه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کورد کۆ بوونه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه ئیمه‌ن شه‌مری له ئه‌ندامانی سائیرون جه‌ختی کرد: لێژنه‌یه‌کی چوار که‌سی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه تاکوو کورده‌کان له هاوپه‌یمانی ئۆتێل بابل ئاگادار بکه‌نه‌وه و دانوستانه‌کان بۆ ساز کردنی هاوپه‌یمانی گه‌وره درێژه‌ی هه‌یه.
که‌واته ده‌کرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که زۆرینه‌ی کورده‌کانیش ته‌ڤڵی هاوپه‌یمانی ئه‌م چوار لایه‌نه بن به‌م جۆره گه‌وره ترین فڕاکسیۆن پێک بێت.
هه‌ڵبه‌ت دروست بوونی ئه‌م فڕاکسیۆنه به‌و مه‌رجه‌یه که حزب و لایه‌نه کوردییه‌کان بڕیارێکی چاره‌نووس ساز بده‌ن و بچنه ناو ئه‌م فڕاکسیۆنه چوار قۆڵییه. ئه‌مه‌ش ڕاسته که کورده‌کان له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق داواکاری مه‌شروعیان بووه که ده‌بێت به دی بێت.
به‌ڵام بڕێک له لایه‌نه‌کانی هه‌رێمیش بڕێک داواکاریان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه که پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه. که‌واته کورده‌کان ده‌بێت ئه‌مڕۆ بڕیار بده‌ن که ئایا ته‌ڤڵی ئه‌م هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵییه ده‌بین یان ئه‌وه‌ی پێداگری له داواکارییگهلێک ده‌که‌ن که له یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق ناگونجێت. شمری هه‌ر له‌مباره‌وه وتی: ئێمه ئاماده‌ین مافی کورده‌کان به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق دابین بکه‌ین، به‌ڵام یه‌کگرتوویی عێراق جێگه‌ی دانوستان نییه.
بێجگه له‌وه‌ی وترا، له‌م دواییه ڕووداوێک ده‌بینرێت که ئه‌وه‌ش کشانه‌وه‌ی له ڕێککه‌وتنه چوار قۆڵییهکهیه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا به‌رده‌وام ساز ده‌کرێت که هه‌ر ڕۆژ لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌م هاوپه‌یمانییه جه‌خت له یه‌کگرتوویان ده‌که‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌وه عه‌بدۆڵا زه‌یدی، ئه‌ندامی حیکمه‌تی نیشتمانی وتی: بابه‌تی کشانه‌وه له هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵییه‌که ته‌واو ناڕاسته و دووره له ڕاستی، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به ڕاستییه‌کانه‌وه نییه.
ئه‌و زیادی کرد: بڕێک که‌س له‌م هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵییه کشاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌مه هیچ کاریگه‌ری نییه و زۆر که‌من و فڕاکسیۆنه‌کان به هێز ماون. چۆن ئه‌مه به کشانه‌وه‌ی گه‌وره ناو ده‌به‌ن.
ئه‌م سیاسییه عێراقییه ئاماژه دا: هاوپه‌یمانی چوار قۆڵی به هێزه‌وه درێژه به کاره‌کانی خۆی ده‌دات و هه‌ڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م هاوپه‌یمانییه به شکست خواردووش نیشان بده‌ن هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه.
به پێی ئه‌وه‌ی وترا، دوای تێپه‌ڕ بوون له دوو حه‌فته له‌م هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵییه، ئه‌م هاوپه‌یمانییه نه‌ک شکستی نه‌خواردووه که ڕۆژ له دوای ڕۆژیش به‌هێزتر ده‌بێت و له داهاتوو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت که حزبه‌کانی دیکه‌ش ته‌ڤڵی بن.
ئه‌مه‌ش له لایه‌ن فادی شـمری ئاماژه‌ی پێ کراوه که وتی: ڕێککه‌وتنی نوێی له‌گه‌ڵ حزب و گرووپه نوێکان بۆ ته‌ڤڵ بوون به‌م ڕێککه‌وتنه چوار قۆڵییه ئه‌نجام بووه.
ئه‌وه‌شی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌مه‌یه که هه‌موو ئه‌و ناوانه‌شی که به ناوی به‌ربژاری سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له لایه‌ن ئه‌م هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵییه باسی لێ ده‌کرێت درووه له ڕاستی و بنه‌مای نییه.
شمریش له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد که به‌ربژاره‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ هه‌ر هه‌ر کورسی و پۆستێک به پێی لێدوانی مه‌رجه‌عیه‌ت و شاره‌زایی که‌سه‌کان ده‌بێت.
Your Comment