به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، پاپ فڕانسیس ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان له میانه‌ی سه‌ردانی خۆی بۆ ئیرله‌ند سه‌باره‌ت به لاقه کردنی منداڵان له کڵێسه‌کان داوای لێ بوردنی کرد و وتی: ده‌بێت دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بکرێت.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: هیچ که‌س ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و شته‌ی به سه‌ر منداڵاندا هاتووه بێ ده‌نگ بێت و هیچ نه‌ڵێت.
ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی پاپ له دوای ۳۹ ساڵ بۆ ئیرله‌نده.
پاپ فڕانسیس پێشتریش له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ یه‌ک ملیار و ۲۰۰ ملیۆن لاینگری کاتۆلیک له جیهان ئازار دانی سێکسی منداڵان له لایه‌ن قه‌شه‌کانی ئیدانه کرد و ئاماژه‌ی دابوو که ئه‌مه کاره‌ساته.
ئەمە یەکەم سەفەری پاپ بۆ ئیرلەند دوای ۳۹ ساڵە.
حه‌فته‌ی ڕابردوو لێژنه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ری له ئه‌مریکا ورده‌کاری زیاتری له ۷۰ ساڵ کێچه‌ڵی سێکسی له کڵێسه‌کان بڵاو کرده‌وه.
واتیکان ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مه یه‌که‌م جاره پاپ له وه‌ها ئاستێکی جیهانی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی جنسی له کڵێسه‌کان قسه ده‌کات و داوای کردووه که ده‌بێت کۆتایی به‌م جه‌نایه‌ته بێ ده‌نگه بهێندرێت.
Your Comment